له میانەی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مـژار سه‌باره‌ت به پرسی پەیوەندییـەکانی هـەرێم و بەغـدا د. بەشـیر حـەداد ـ جێگری پێشـووی سـەرۆکی پـەرلەمـانی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به به‌رچاوڕوونیمان بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی شیاع سوودانی پێویستیمان به ماوه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین ئایا به‌رنامه‌كه‌ی ته‌واوه، هه‌رچه‌ند وه‌ک ده‌ستپێک هه‌وڵه‌كانی وا نیشان ده‌دات كه كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی عێراق دەکات.
ڕاشیگەیاند: هه‌ندێ ئاڵنگاری هه‌یه، كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر عێراق له‌وانه ململانێیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئایا سوودانی تاوەکو چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و كاریگه‌رییه كه‌م بكاته‌وه بۆ سه‌ر بارودۆخی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو کە په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سوودانی كه داویه‌تی بۆ خزمه‌تی گه‌لانی عێراق، چۆن ده‌توانێ مافی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر بكات، چونكه له حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر ئه‌و هه‌نگاوانه ساردبوون و هه‌ندێ جار بگره گرژیشی لێ ده‌كه‌وته‌وه.
باسی لەوەش کرد کە ئاڵنگاری سێیه‌م سه‌باره‌ت به حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییە كه ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نییه.
د. بەشیر حەداد هەروەها گوتی: هه‌ندێ گرفتی هه‌نووكه‌ییش هه‌یه وه‌كو خزمه‌تگوزارییه‌كان و سیسته‌می ته‌ندروستی و دروستكردنی هه‌زاره‌ها قوتابخانه و كاره‌با، خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تیین، پێویسته ئه‌وه‌ش به جیددی كاری له‌سه‌ر بكات و به‌وه‌ش پێگه‌ی خۆی زیاتر به هێز ده‌كات.
گوتیشی: زۆربه‌ی زۆری پارته سیاسییه‌كان شكستیان هێناوه له ڕابردوو له حوكمڕانیكردنی عێراق، ئه‌وه‌ش به دانپێنانی خۆیان، له جیاتی حوكمڕانی به‌ڵكوو وڵاتیان به‌ره‌و ئاراستەیەکی زۆر خراپ برد.
د. بەشیر هەروەها ڕایگەیاند: له عێراق هه‌زاران پرۆژه‌ی وه‌همی بوودجه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه، تاوەکو ئێستا حوكمڕانه‌كانی عێراق به عه‌قڵیه‌تێكی ته‌سک و شۆڤێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن .
د. به‌شیر حه‌داد ئاماژەی بەوەش دا کە عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی نییه، ناتوانێت هه‌تا سەرکۆنەش بكات و به‌یاننامه‌ش ده‌ربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.