Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

ڕەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو شەممە 26ـی 11ـی 2022 بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند، پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان بەگشتیی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەکان  بارانبارینی پچڕپچڕ و لێزمەباران دەبارێت.

ڕاشیگەیاند: پێشبینى دەکرێ بۆ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە هەندێ جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورەتریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارین زیاترە .

کەشناسی هاوکات ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ شەممەی بە ملم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 3

سلێمانی: 3.2

دهۆک: 46.7

کەرکووک: 0.6

هەڵەبجە: 0.4

پیرمام: 2.3

چەمچەماڵ: 1.4

زاخۆ: 7.7

کەلار: 2.4

سۆران: 6.2

دووکان: 7.6

ئاکرێ: 8.2

بارزان: 0.6

بازیان: 0.6

بامەڕنی: 32.2

خەبات: 0.8

هەڵشۆ: 13.2

مانگێش: 29.4

حاجی ئۆمەران: 26.8

کانی ماسی: 33.6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.