بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ڕۆژی دووشەممە 28ـی 11ـی 2022 یادی سێ هونەرمەندی ناوداری کوردستان دەکاتەوە.
لە بانگهێشتنامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر هونەردۆستان بانگهێشت دەکات بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی یادێک بۆ هەر سێ هونەرمەندی دێرین و ڕەسەنی كورد (فوئاد ئەحمەد، شەماڵ سائیب، تەحسین تەها)، كە تەمەنێكی زۆریان لە خزمەتکردنی موزیک و گۆرانی کوردی بردەسەر و تاوەکو ئێستاش هونەرەکەیان بەزیندوویی ماوەتەوە.
هەر لە بانگهێشتنامەکە ئاماژە بە کاتی ڕێوڕەسمەکە دراوە، لە کاتژمێر 04:30ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هۆڵی رۆشنبیری - ڕێگەی كەركووک ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.