له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی زۆرانبازی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی زۆرانبازی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه26ى11ى2022، له‌هۆڵی یانه‌ی ئاسۆ له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی ڕۆمانی و سه‌ربه‌ست پاڵەوانێیەتی زۆرانبازی یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو.
یانزده یانه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌شداربوون و ڕكابه‌رییان له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه لەسەر هەردوو ئاستدا ده‌كرد له پێناو پاڵه‌وانی بوونیان.
یانه‌كانیش بریتین له: سه‌وره، خاك، ئاسۆ، سلێمانی، كه‌یوان، شۆریجه، كه‌ركوك، سۆلافی نوێ، زاخۆ، دهۆك، برادۆست.
ئەنجامیش لەسەر هەردوو ئاستی ڕۆمانی و سەربەست بەم شێوەیەبوو:
لەسەر ئاستی ڕۆمانی:
1ـ سەورە 210 خاڵ.
2ـسلێمانی 185 خاڵ.
3ـ برادۆست 180 خاڵ.
3ـ کەرکوک 152 خاڵ سێیەمی دووبارە.
4ـ خاک 95 خاڵ.
5ـ شۆریجە 81 خاڵ.
6ـ پێشکەوتن 73 خاڵ.
لەسەر ئاستی سەربەست:
1ـ زاخۆ 225 خاڵ.
2ـ سۆلافی نوێ 185 خاڵ.
3ـ ئاسۆ 178 خاڵ.
4ـ لاوانی زاخۆ 160 خاڵ ، سێیەمی دووبارە
4ـ کەیوان 157 خاڵ.
كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.