ڕۆژانی 29 بۆ 30 ی مانگ دووبارە ناوچەكانمان دەكەونەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سورەوەو ئەگەری باران بارین بۆ هەموو ناوچەكان هەیە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ یەك شەممە و دووشەممە كەش و هەوا بەزۆری سەقامگیرە و ئەگەری دابارین نییە، ڕۆژانی داهاتوو-ش خێرایی با بەزۆری ئاساییە .
هاوكات پێشبینی كردووە كە ڕۆژانی 29 بۆ 30 ی مانگ دووبارە ناوچەكانمان دەكەونەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سورەوەو ئەگەری باران بارین بۆ هەموو ناوچەكان هەیە بەگەرمیانیشەوە بەكاریگەری باش و مام ناوەند زیاتریش شەپۆلەكە بۆ ناوچەكان باشەو نیمچە بەهێزە لە ئێستادا .
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو-ی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە 27 - 11- 2022
تێبینی /كاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی هات .
كەش/ ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان , ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری تاوە بارانی دەبێت لە هەندێ كاتدا.
خێرایی با / لەسەر خۆ بۆمام ناوەند – (5- 15) كم/ك.
ئاراستەی با/ باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرزتر دەبیت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10) كم دەبێت .
سبەی دوو شەممە 28 - 11 - 2022
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی, هەندێ ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە بارانی كەمی دەبیت لەگەڵ دروستبوونی تەم.
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/ك , لە هەندێك ناوچە خێرایی زیاد دەكات .
ئاراستەی با/ باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 9– 10) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 27 - 11 - 2022
شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆڵێكی دیكەی باران بارین بەڕێوەیە
لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری تاوە بارانی دەبێت لە هەندێ كاتدا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.