Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

بەهۆی بارانبارین لە كەركووك ئاستی ئاوی زێی بچووك بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو بارانەی لە دوێنێوە شاری كەركووكی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی زێی بچووك بەرز بووەتەوە.
لەوبارەیەوە زەكی كەریم ،بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكان لە كەركووك، راگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، ئاستی بارانبارین گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینیووە و ئەمەیش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە زێی بچووكدا.
زەكی كەریم تیشكی خستە سەر ئەوەی بەهۆی ئەو ئاوی بارانەی كە لە دۆڵەكانەوە دڕژێتە ناو رێڕەوەكانی زێی بچووكەوە، ئاستی ئاو لە زێی بچووك سێ هێندەی ئاستی ئاسایی بەرز بووەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە ئاوی زێی بچووك دەڕژێتە رووباری دیجلەوە و ئاماژەی بەوە دا كە لە رێگای گلدانەوەی ئەو ئاوە زیادبووە لە بەنداوەكان سوودی زۆری لێ دەبیندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.