له‌میانی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له چوارچێوه‌ی جامی جیهانیی 2022 له قه‌ته‌ر، له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، فه‌ڕه‌نسا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له دانیماركی برده‌وه و توانی سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی 16ی جامه‌كه.
فه‌ڕه‌نسا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده شه‌ش خاڵ و له دوایین یاریشیدا رووبه‌ڕووی تونس ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و دانیمارك له یاریگای 974به‌ڕێوه‌چوو.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ تۆماركردنی هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتری، بێ گۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی 61ی گێمی دووه‌مدا مباپێ توانی تۆڕی گۆڵی دانیمارك بهه‌ژێنێت و كه‌ڵه‌شێره‌كان به گۆڵێك پێشبخات.
له به‌رامبه‌ردا دانیمارك له خوله‌كی 68دا توانی گۆڵی یه‌كسانبوون تۆماربكات له‌رێگه‌ی كریستێنسنهوه و ئه‌نجامه‌كه بكاته 1-1.
دوای ئه‌وه‌ی كه گۆڵیان تۆماركرد، دانیمارك هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانی به گۆڵ كۆتایی پێبهێنن.
له خوله‌كی 86دا جارێكی دیكه مباپێ توانی تۆڕی گۆڵی دانیمارك بهه‌ژێنێت و گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات و ئه‌نجامه‌كه بكاته 2-1.
هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش فه‌ڕه‌نسا له دانیماركی برده‌وه و بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده كه سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر.
فه‌ڕه‌نسا بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده كه سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی 2022
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.