Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:33

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ سنه‌ ژن و مێردێكی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%


لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی کوردستانی ئێران لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، ژن ومێردێك بە ناوەکانی بەیان ساڵحی و سوهەیب نادری لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 23ى11ى 2022، سوهەیب نادری، تەمەن 32 ساڵ و هاوژینەکەی بە ناوی بەیان ساڵحی، تەمەن 30- ساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان لە شاری سنە ڕفێندراون.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ تاکوو ئێستا 143 هاووڵاتیی ژن لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.