Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:52

هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان دەستی بەکارەکانی کرد

کوردستان TV
100%


 به‌ دروشمی "یه‌كخستنی تواناكان بۆ كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژی دژی كچان و خانمان"، هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی كرد کە ماوەی‌ ماوه‌ی 16 رۆژ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمساڵ دەستپێكی چالاكییەکان له‌ قه‌زای چۆمانەوە دەستیان پێکرد کە ساڵانە لە 25ی تشرینی دووەمدا كە وەك رۆژی جیهانی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان دەستنیشانكراوە دەستپێدەكات، لە رۆژی10ی کانوونی یەکەم كۆتایی دێت، كە رۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤە.

د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگەیاند : کابینەی نۆیەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی  مەسرور بارزانی، هەر لەسەرەتاوە چەندین هەنگاوی کاریگەری بۆ بنبڕکردن و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان و کچان هەڵگرتووە. 
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ئاماژەشی بەوەدا کە سەرۆکی حکومەت و جێگره‌كه‌ی و  وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە پشتگیریی له‌ بەهێزکردنی سیستەمی پاراستن و وەڵامدانەوەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پرسی ئافرەتان کردووە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.