سەرۆك مەسعود بارزانی سەبارەت بە ئەنجامدانی كاری گواستنەوەو ڕوماڵكردنی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن دەزگای سەتەلایتی كوردستانەوە بە شێوەیەكی پڕۆفێشناڵانەو سەركەوتووانە، سوپاسی بەڕێوەبەرو كارمەندانی دەزگاكە دەكات.
دەقی سوپاسنامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ دەزگای سەتەلایتی كوردستان..
بۆ / دەزگای سەتەلایتی كوردستان
ب/سوپاسنامە
سوپاس و پێزانیمان ئاراستەی بەڕێوەبەرو كارمەندانی دەزگاكەتان دەكەین، و ئەنجامدانی كاری گواستنەوەو ڕوماڵكردنی كارەكانی كۆنگرەی 14ی پارتیمان بە شێوەیەكی شایستە، پڕۆفێشناڵانەو سەركەوتووانە بەرز دەنرخێنم.
دووبارە سوپاستان دەكەم، هیوای سەركەوتن و سەرفیرازیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
24-11-2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.