Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:46

ژمارەی لیواكان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە یەكەكانی 70-80 زیاتر دەبێت

سەرۆكی ئەركان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ27ی تشرینی دووەمی 2022  فەریق  روكن عیسا عوزێر ، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی كۆبۆنەوەیەكی تایبەت بە فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد .
لەو كۆبونەوەیە باس لە بارودۆخی ئەمنی و سەربازی سنورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كرا و تیشكخرایە سەر دوا پێشهاتەكانی ئەو ناوچانە .
هەرلەو كۆبونەوەیە سەرۆكی ئەركان  ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری  و هێزە ئەمنیەكانی دیكەی عێراق كرد، بەتایبەت ئەو ئەنجامانەی لەم دواییەدا لە ئەنجامی پەیوەندییە نوێیەكان بەدەست هاتوون، ئەویش لە پێناو پاراستنی سنورەكان و هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیاندا .
هەرلەو كۆبونەوەیە ئاماژە بەچەند بابەتێكی پەیوەست بە ئەركی لیواكانی  وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەكاریی زیاتر بۆ هەر ئەگەرێك و پێشهاتێك كرا
لەلایەن خۆیانەوە  فەرەماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە چەندین سەرنج و پێشنیاریان  خستەروو و گفتوگۆی پێویستیان لەبارەیەوە كرا.
شایانی باسە بەهۆی چاكسازییەكانی وەزارەتەوە تادێ ژمارەی لیواكان بۆ سەر وەزارەت لە یەكەكانی 70و80 وەو زیاتر دەبێت،
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.