Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار دوو پڕۆژەى گەورە لە جێبەجێکردندان

کوردستان TV
100%

لە سنووری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار، دوو پڕۆژەی گەورە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن، یەکێکیان بە گوژمەی دوو ملیار دینارە کە لە پێش ئەنجومەنی وەزیران لە واری جێبەجێکردندایە کە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆیە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
پڕۆژەکەی دیکەش بە گوژمەی 8 ملیار و600 ملیۆن دینارە و کۆمەلێک پڕۆژەیە لەسەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی هەولێر بۆ پیرمام جێبەجێ دەکرێن، وەکوو دروستکردنی چەند قەنتەرە و ئاوەڕۆ و خاوێنکردنەوە، کە چوار پڕۆژەیە، سێیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوڕۆی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێن و ئەوەی دیکە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر سەرپەرشتیی دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.