Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

لە زاخۆ 892 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دروستدەکرێن

زاخۆ.. مێردمنداڵێكی 12 ساڵ له‌ كاتی كاركردن له‌ناو بێستانێك كوژرا
کوردستان TV
100%


 هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان بەردەوامە و 13ـی 11ـی ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی 892 یەکە داندرا.

شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: 892 یەکە لەکۆی20 هەزار یەکەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروستدەکرێن، دەکەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بە دوو قۆناخ دروستدەکرێن.

ئەوەشی گوت: لە قۆناخی یەکەمدا، 576 یەکە لە کەرتی تلکەبەر و لە قۆناخی دووەمیش 316 یەکە لە کەرتی سەلکا دروستدەکرێن و بڕیارە لەماوەی دوو ساڵدا، تەواو بکرێن.

جگەر تاهیر، بەرێوەبەری گستیی وەبەرهێنانی زاخۆ، لەبارەی ڕووبەری شوێنی تەرخانکراوی یەکەکان و گوژمەی یەکەکانەوە، گوتی: ڕووبەری یەکەکان لەو شوێنانەی کە بۆیان تەرخانکراوە، 40 دۆنم زەوییە. گوژمەی دروستکردنی یەکەکانیش 48 ملیار و 82 ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەش کرد: 446 یەکە لەکۆی ئەو 892 یەکەیەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستدەکرێن، رووبەریان 100 مەتر دووجایە و 446 یەکەکەی دیکەش، رووبەریان 120 مەتر دووجایە.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا و وەک یەک شوێنیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی داندرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.