حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی "كوردستان، ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون" به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ پۆڵه‌ندا، به‌شداریكردنه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی هونه‌ر و ڕۆشنبیریی كوردستان، كه ئه‌مساڵ به درووشمی "كوردستان ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون" له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی شاری بیدگۆش و به هاوكاریی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌ندا ده‌كرێته‌وه.
فێستیڤاڵه‌كه به چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بیدگۆشچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له ڕێكخستنی و تێیدا زنجیریه‌ك كار و چالاكیی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێن.
رۆژی، ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری، فێستیڤاڵه‌كه دەستیپێکرد.
ئه‌و پێشانگه‌یه، تایبه‌ته به به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه كه تا ئێستا له ئاستێكی فراواندا كرابێته‌وه.
فێستیڤاڵه كوردییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، چالاكییه‌كی ساڵانه‌یه و تایبه‌ته به هونه‌ری نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان.
هونه‌رمه‌ندانی كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه.
له پێشانگەكە پێك هاتووە لە دەیان كاری هونەرمەندانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستانەوە، كە بریتین لە تابلۆ، گرافیک، وێنەكێشان، ڤیدیۆئارت و ئینستەلێشن و وێنە،فێستیڤاڵەکە تاوەکو ڕۆژی 31ـی ئازاری 2023.
ئەو هونەرمەندانەی له فێستێڤاڵه‌كه به‌شدارن بریتیتن له ( ئەحمەد نەبەز، ئاریا عەتی، ئازاد كەریم محمد، ئازاد كەریم، ئازاد ناناكلی، بەهرام حاجۆ، بەلدین ئەحمەد، بەیان جاف، كایمان ئیسماعیل، دارا (محەمەد عەلی)، ئیبراهیم عەلیپور، فایق ڕەسووڵ، فوئاد عەزیز، هەڤین . سندی، جەلال ڕەئوف، جەمال پێنجوێنی، خەیری ئەدهەم، ، مەلوە (عومەر حەمدی)، محەمەد عارف مورازۆ گاجان، نامۆ (محەمەد ڕۆستەمزادە)، نیعمەت شەباب، نۆرم (ئیسام حەمدی)، عوسمان ئەحمەد، بوشیا كاكیل ئەحمەد، ڕۆستەم ئاغالە، ڕوشدی ئەنوەر ، سەقر سلێمان، شوكر سەعید، سلێمان شاكر، تانیا ڕەشید، وەلید سێتی، یونس محەمەد، یوسف ساڵح و زەهرا دۆغان)، هەر بەم بۆنەیەوە مۆزەخانەی بیدگۆسچ نزیكەی هەزار مەتر چوارگۆشە شوێنی بۆ پێشانگەی تەرخان كردووە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.