Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:33

وەزارەتی کارەبا: هەر کەسێک کێشەی کارەبای هەیە پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە بکەن

کوردستان TV
100%


 ڕۆژی یەکشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2022، ئەندازیار کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێش هاتنی وەرزی زستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تەواوی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شار و ئیدارە سەربەخۆکان تێیدا بەشداربوون.

وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: دەبێ تەواوی تیمەکانی کارەبا بەگشتی و ئێشکگرەکان بەتایبەتی، لە بنکەکانی چاککردنەوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو لە کاتی باراندا کە لە محاویلە و ستوون و تەلی کارەباکاندا ڕوودەدات.

لە چەند ڕوژی رابردوودا لە چەند شوێن و ناوچەی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی باو و باران گرفت و کێشە لە وێستگە و ستوونەکانی کارەبادا درووستبوون.
تیمەکانی وەزارەت بە دەم داواکاریی هاوبەشان چوونە و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی کارەبایان کردووە.

بۆیە هاوبەشانی کارەبا لە هەر شوێنێک بن، دەتوانن لەکاتی هەر گرفتێکی کارەبا پەیوەندی بە نزیکترین بنکەی کارەباوە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.