پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 27ـی 11ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵات، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێكاره ديپلۆماسييه‌كان و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنى سنوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.