Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:52

نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ عەمار حه‌كيم دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 27ـی 11ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى ته‌بايى و هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و پشتگيريكردنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه‌ كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ قۆناغى ئێستا و دۆخى وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش هه‌ڵگرن و هاريكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵات به‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.