سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕهزامهندی دا لهسهر خهرجكردنی زیاتر له ملیارێك و 441 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژهی ئاوی دوكان.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاوی كردهوه: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و 441 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان.
بڵاویشی كردهوه: بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ڕیزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (2022-2023) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.