Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو چه‌قۆیه‌دا گرت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م هه‌موو چه‌قۆیه‌ی له‌ بازاره‌كاندا ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر چەندین چەقۆدا گرت.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌قۆیه‌كان بە شێوەیەکی نایاسایی لە نێو بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەڵمەتی گه‌ڕان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌قۆی بێ مۆڵه‌ت بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.