سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووسبه‌ی سێشه‌م به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك و یه‌كێك له‌و پڕۆژهیاسایانهش پاراستنی ئاژه‌ڵان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه د. دێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 29/11/2022.
ڕاشیگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-
1 - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2021).
3 - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە 64ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
4 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2008).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.