له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 27ـی 11ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى وڵات له بواره‌كانى ئه‌منى و سياسى و خزمهتگوزاريدا تاوتوێ كران و چه‌ند پرسێكى گرنگيان خسته به‌ر باس وه‌ک چوارچێوه‌ى كارى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكه له ئامانجه‌كانى كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق و هه‌وڵدانى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له ته‌واوى وڵات.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى دۆسيە ئه‌منييه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا كرده‌وه وه‌ک له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاريى ئاسايشى نيشتمانيدا بڕيارى لێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.