وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەرهەمی ساختە دەفرۆشن.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند بەرھەمێکی ساختە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامیان بۆ دەکرێت و لەڕێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنکەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران/ بازگەی بێخال دەستییان بەسەردا گیرا.
ڕاشیگەیاند: ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بە ھەموو شێوەیەک خۆتان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بەدوور بگرن، مەکەونە ژێر کاریگەری ڕێکلام و پڕوپاگەندەی ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن کە یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.
وەزارەتی تەندروستی دڵنیاییشی داوە کە بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھەمیشە گرەنتی بەرزی کوالێتی و کاریگەری و سەلامەتی بەرھەمە دەرمانسازییە ڕێگەپێدراو و پشکنراوەکان دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.