Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:27

كاتی كردنه‌وه‌ و داخستنی دوكانی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك دیاری كرا

کوردستان TV
100%

وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فه‌رمانی كرد سه‌رجه‌م بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێراترین كات به‌شه‌خۆراكی بایه‌عی بگه‌یه‌ننه‌ ده‌ست هاووڵاتییان.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌سیر داود غه‌ریری وه‌زیری بازرگانی داوای له‌ فه‌رمانگه‌ی چاودێری بازرگانی و دارایی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه‌ چاودێری وردی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتژمێره‌كانی زووی سه‌رله‌به‌یانیدا دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ تا كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ خۆراك و كه‌لوپه‌له‌كانی بایه‌عی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكه‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: وه‌زیر فه‌رمانیشی كردووه‌ بریكاره‌كان به‌بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌ كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه‌ به‌ده‌ستیان ده‌گات و هیچ هاووڵاتییه‌ك بێ به‌ش نه‌كرێ.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زیری بازرگانی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر بریكارێك سه‌رپێچی كاتی كردنه‌وه‌ و داخستن و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌له‌ خۆراكییه‌كان بكات، ئه‌وا به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیمه‌كانی چاودێری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی بریكاره‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر بریكارێك له‌ كاتی دیاریكراودا دوكانی نه‌كردبێته‌وه‌ سزای یاسایی ده‌درێت و بریكارییه‌كه‌ی لێ ده‌سێنرێـته‌وه‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.