Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:29

ئێران...خۆپیشاندان لە زانکۆکاندا بەردەوامن

کوردستان TV
100%


خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ سەریانهەڵدا، لە بەشێکی زانکۆکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن و خوێندکاران داوای ئازاد کردنی هاوڕێ دەستبەسەرکراوەکانیان دەکەن.

لە تارانی پایتەخت لە زانکۆکانی عەلامە تەباتەبایی و شەریف، قوتابییان بەدەم گوتنەوەی دروشم و سروودی دژبە حکوومەت، رێپێوانیان کرد و کاردانەوەیان دژی دەستبەسەر کردن و دوورخستنەوەی خوێندکاران لە زانکۆ، نیشاندا.

بەهەمان شێوە قوتابییانی زانکۆی نەسڕەدین توسی لە شاری تاران، لەسەر پانکارت ناوی ئەو هاوڕێیانەیان نووسی کە دەستبەسەر کراون و مانگرتنیان ئەنجامدا.

هەروەها قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆی کوردستان و زانکۆی ئازادی سنە، لە خۆپیشاندانێکدا داوای ئازاد کردنی  قوتابییه‌ دەستبەسەرکراوەکان، وەستاندنی لە زانکۆ دوورخستنەوەی قوتابییان و کۆتایی هێنان بە سیاسەتی دەستبەسەر کردنیان کرد.

- خۆپیشاندانەکانی ئێران

رۆژی13ی ئەیلوول دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه‌ بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵان رەوشی ته‌ندروستیی تێکچوو، و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. رۆژی 16ی ئەیلوول ئه‌مینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. مه‌رگی مەهسا ئەمینی بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایه‌تی له‌ زۆربەی شارەکانی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویجە، له‌ راپۆرتی رۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2022دا، بڵاویكرده‌وه‌ ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی لە ئاکامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوای مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ416 کەس.

كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ نا به‌ڵكو له‌لایه‌ن "ئاژاوه‌گێڕان"ه‌وه‌ كوژراون و "ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ له‌ رووداوگه‌لێكی دوور له‌ خۆپیشاندانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ میدیای نێوده‌وڵه‌تییدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا مردبن، نیشان ده‌درێن.

هاوكات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوه‌، لە ئاکامی خۆپیشاندانەکاندا، نزیکەی 60 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان كوژراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.