لە ئەنجامی رۆچوونی زەوی لە یائوندێ پایتەختی کامیرۆن، 11 کەس گیانیان لەدەست دا.
پارێزگاری ناوچەکە، ناسیری پاوڵ بیا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی "CRTV" ئاماژەی بەوە کرد کە لە میانی بەڕێوەچوونی پرسەیەکدا لە ناوچەی داماس لە یائوندێ، کارەساتەکە روویداوە.
ناسیری پاوڵ بیا باسی لەوە کرد کە لەو کارەساتەدا، لانیکەم 11کەس گیانیان لەدەستداوە و کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش بەردەوامە.
نیگەرانیی هەیە لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.