Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:49

شەپۆلێكی دیكه‌ی باران بارینی به‌لێزمه‌ دەست پێدەكاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌28ی11ی2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسیی  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  سبەی سێشەممە 29ى11ى 2022: لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان و لەگەڵیدا ھاتنی بارستەیەک ھەوای شێدار و گەرمی دەریای سوور ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەکاتەکانی رۆژدا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا کەش ناسەقامگیر ئەبێت و بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر سەرەتا لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و پاشان سنوری پارێزگای ھەولێر دەستپێدەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە لەنێوان 20 تا 40 کم/س ، پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەکاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەمەوە 30-11-2022 زیاتر ئەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بەرێژەی زیاتر سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی بارانبارینی ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە تریشقە و لێزمە باران و بارینی تەرزە لەھەندێ کات و ناوچەدا ، بەرێژەیەکی مامناوەند کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر ، سلێمانی ، ھەڵەبجە ، کەرکوک ، ئیدارەی راپەرین ئەبێت بەشێوەی بارانی مامناوەندی بەردەوام لە ناوچە شاخاویەکاندا و لەناوچە نزمەکانیشدا بارانی پچر پچر کە ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران و بارینی تەرزە ئەبێت ، کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کەم ئەبێتەوە بۆ بارانێکی کەم لەھەندێ کاتدا ، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە رۆژی سێشەمە بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوە و خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە لەنێوان 15 تا 30کم/س.
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه‌، بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بارەبەیانی رۆژی پێنجشەمە 1-12-2022 لەسەر ناوچەکانمان بەلاوازی ئەمێنێتەوە و دواتر کۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.