Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:04

به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌رازیڵ: هه‌لبژارده‌یه‌كین مێژوو و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل تیتی دووپاتیكرده‌وه‌، نه‌ینار داسیلیڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شداری مه‌شق و راهێنان و یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی سربیای كردوه‌


له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل تیتی دووپاتیكرده‌وه‌، نه‌ینار داسیلیڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شداری مه‌شق و راهێنان و یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی سربیای كردوه‌.
 هه‌روه‌ها تیتی وتیشی به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاری به‌رامبه‌ر سربیا نه‌یمار دووچاری پێكان هاتبوو، به‌ڵام منی ئاگادار نه‌كردبوو، به‌ڵكو له‌كاتی یاریه‌كه‌ ئه‌و زانیاریه‌م پێگه‌یشت كه‌ هه‌ست به‌ئازار ده‌كات، تیتی دووپاتیكرده‌وه‌ له‌یازده‌ خوله‌كی ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ نه‌یمار به‌شێوه‌یه‌كی باش یاری ئه‌نجام دا، به‌لام دواتر چه‌ند به‌ریه‌كه‌وتنێكی به‌هێز له‌گه‌لی روویدا، بۆیه‌ دواتر ئه‌و نه‌یتوانی یاری ته‌واو بكات.
 سه‌باره‌ت به‌یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر سویسرا، تیتی جه‌ختیكرده‌وه‌، ناتوتنم هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ بده‌م، به‌ڵام ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی تۆپی پێ ده‌بێ پلانی خۆمان هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڤینسیۆس له‌هه‌مان شوێنی نه‌یمار ده‌توانێت رۆلی خۆی ببینێت، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌لبژارده‌یه‌كین مێژوو و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌ و شێوازی یاریكردنمان ناگۆرێت.     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.