Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:27

ئەڵمانیا بە یەکسانبوونی لەگەڵ ئیسپانیا هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال بۆ گەڕایەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022دا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و دوای یەکسان بوونیان بە ئەنجامی 1-1 هەریەکەو تاکە خاڵێکی یارییەکەیان بردەوە.

یارییەکە کە بە گەورەترین رووبەڕووبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان وەسف دەکرێت، بە ئامادەبوونی هاندەرێکی ئێجگار زۆر بەڕێوەچوو. وەک چاوەڕوان دەکرا ئیسپانیا یارییەکەی بە کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری تۆپ و پاسی زۆر دەست پێ کرد.

ئەڵمانیا لە خولەکی 39دا، لەڕێگەی یاریزان رودیگەر گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام دوای ئەوەی لەڕێگەی سیستمی ڤار بەدواداچوونی بۆ کرا، ناوبژیوان رایگەیاند کە ئۆفساید بووە و گۆڵەکەی هەژمار نەکرد.


لە خولەکی 62ی یارییەکەدا، ئیسپانیا پێشکەوتنی بەدەستهێنا دوای ئەوەی یاریزان ئالڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.

دوای گۆڵەکەی ئیسپانیا، یاریزانانی ئەڵمانییەکان دەستیان بە فشارخستنەسەر گۆڵی ئەڵمانییەکان کرد.

لە خولەکی 83ی یارییەکەدا، ئەڵمانیا لەڕێگەی یاریزان نیکلاس فولکرۆگ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ 1-1 گۆڕی، بەمەش هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16بۆ گەڕایەوە.

راگەیەندرا کە 68 هەزار و895 هاندەر لە یاریگای "ئەلبەیت" سەیری یارییەکەیان کردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.