Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:34

مۆندیالی قەتەر.. ئێران و ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%


لەو کاتەی ئێران بە فشارێکی کەمتر دەچێتە ناو یاریگا، ئەمریکا جگە لە بردنەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.


لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022دا، سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و ئەمریکا لە یاریگای ئەلپومامە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر 10ى سبه‌ی شه‌و بەکاتی هەرێمی کوردستان بە فیکەی ناوبژیوانی ئیسپانی، ئەنتۆنیۆ ماتیۆ دەست پێ دەکات.

لەو کاتەی ئێران بە فشارێکی کەمتر دەچێتە ناو یاریگا، ئەمریکا جگە لە بردنەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.

هەڵبژاردەی ئێران کە لە یاری یەکەمدا، بە ئەنجامێکی گەورە (6-2) بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دۆڕا لە یاری دووەمدا، ئاستێکی تەواو جیاواز و بێ وێنەی نیشان دا و بە ئەنجامی ٢-٠ لە وێڵزی بردەوە.

لە کاتێکدا پشتیوانی یاریزانانی تۆپی پێ و هاندەران لە ناڕەزایەتییەکان بووەتە جێگەی باس و خواس، گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات وایکردووە زیاتر بە سەرنجەوە سەیری یارییەکە بکرێت.

ئەمریکا کە لە یاری یەکەم و دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر بە ئینگلتەرا و وێڵز یەکسانبوو، لەم یارییەدا هەوڵی بردنەوە دەدات.

هەرچی ئێرانیشە بە بردنەوە لە ئەمریکا دەرگاکانی گەیشتن بە قۆناغی 16 بە روویدا دەکرێتەوە.

لە ئەگەری یەکسانبوونیشیدا، دەبێت ئێران چاوەڕوانی ئەنجامی یاری ئینگلتەرا و وێڵز بکات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.