Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:47

قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی ماددەی 140 دەست پێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی بۆردی ماددەی 140 لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە لیژنەی باڵای ماددەی 140 کارا بکرێتەوە و ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی دۆسیەیان ھەیە لە چوارچێوەی ماددەی 140 قەرەبوو دەکرێنەوە.

 دژوار فایەق، سەرۆکی بۆردی ماددەی 140، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا لیژنەی باڵای ماددەی 140 کارا بکرێتەوە، ھێشتا لیژنەکە کارا نەکراوەتەوە، بەڵام یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانی نێوان ئێمە و بەغدا، پرسی ماددەی 140ی دەستووری عێراق و کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی 140ی دەستوورە.

سەرۆکی بۆردی ماددەی 140 ئاماژەی بۆ ئەوە شکردووه‌، لە کاتی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، رێککەوتن کراوە لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و حکوومەتی عێراقیش پابەند دەکرێت بەو رێککەوتنەوە.

دژوار فایەق دەشڵێت، دوای کاراکردنەوەی لیژنەکە، پرۆسەی قەرەبووکردنەوە بەڕێوە دەچێت بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی پێشتر دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان بۆ دەرچووە، چونکە پێشتر ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی قەرەبوو کراونەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش ماون بۆ قەرەبووکردنەوە، کە بە چەند قۆناغێک ھەموو ئەوانەی ناویان ھەیە، قەرەبوو دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.