Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كی فه‌ڕه‌نسی بە مەبەستی بەڕێوەبردن و رێکخستنی پاڵەوانێتی جامی کەنداو واژووكرد

کوردستان TV
100%

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "L'Oréal"ی فەڕەنسیی واژوو کرد.


یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە مەبەستی بەڕێوەبردن و رێکخستنی 25هەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "L'Oréal"ی فەڕەنسیی واژوو کرد.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، عەدنان درجال لە میانی رێورەسمێکدا، گرێبەستێکی لەگەڵ بەڕێوبەری کۆمپانیای "L'Oréal"، کریستۆس پاڵاکیس واژوو کردووە.

راشیگەیاندووە کە هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوان و سەرۆکی لیژنەی باڵای رێکخستنی پاڵەوانەتێیەکە، ئەحمە موبەرقع و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی بۆ کاروباری وەرزش، ئەیاد بونیان و ئەندامانی یەکێتییەکە، غانم عورێبی، فیراس بەحر علوم و محەمەد ناسر، هەروەها نوێنەری یەکێتیی جامی کەنداو، فەیسەڵ ئیسماعیل مالیک ئامادەی رێورەسەمەکە بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو، ئامانج لە واژووکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای"L'Oréal"، ئەوەیە کە بە شێوەیەکی جیاواز و جوانتر ٢٥هەمین پاڵەوانێتیی جامی کەنداو کە رەنگدانەوەی داهێنەری عێراقییەکان بێت لە میوانداریکردنی ئەم بۆنە گەورەیە ئەنجام بدرێت و بەشێوەیەکی جوان و باش پێشوازیی لە هاندەرانی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی پاڵەوانەتییەکە بکرێت.

باسی لەوەشکردووە کە واژووکردنی گرێبەستەکە، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە 25هەمین پاڵەوانێتی کەنداو لەڕووی بەڕێوەبردن، رێکخستن و لۆجستیکییەکان بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت.

25هەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە عێراق بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی لە شەشی مانگی کانوونی دووەمی 2023 دەست پێ دەکات و لە رۆژی 19ی مانگی کانوونی دووەمی 2023 کۆتایی دێت.

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی عێراق، سعوودیە، سوڵتانیشینی عومان، کوێت، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات و یەمەن بەشداری لە ٢٥هەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداودا دەکەن کە بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشبوون.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.