Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:32

دوو لیوای دیکە بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بڕیار دراوە دوو لیوای دیکە بۆ سنوورەکان دروست بکرێن، کە هەردوو لیواکە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبن و لە بودجەشدا پارە بۆ دروستکردنیان تەرخان کراوە.

سەگڤان سندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: بڕیار دراوە هێز بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و سنوورەکان هەمووی کۆنترۆڵ دەکرێت، کە دوو لیوای نوێی بۆ دروست دەکرێت و لە سنوورەکان بڵاوەیان پێ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە بودجەدا پارەیان بۆ تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی لیواکان دروست بکرێن.

ڕاشیگەیاند: هەر کاتێک پێکهێنران لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکرێن، کە ئێستا دوو لیوا هەن و دوو لیوای دیکەش دروست دەکرێن و ئامادە دەکرێن، کە ئەوانیش هاوشێوەی دوو لیواکەی دیکە لە سنوورەکان جێگیر دەبن و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو دوو لیوایە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبن و لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیش جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی سنوورەکان بپارێزن و کۆنترۆڵیان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.