Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:08

عوسمان ده‌روێش (چیرۆكه‌كانی بۆقه‌ خنجیله‌)ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر عوسمان ده‌روێش نامیلكه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی (چیرۆكه‌كانی بۆقه‌ خنجیله‌)ی بڵاوكرده‌وه‌. 
له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌یدا نووسه‌ر عوسمان ده‌روێش ده‌ڵێت" هیوادارم منداڵان و خوێنه‌رانی سوود و چێژی لێ ببینن ، به‌م چاپه‌ نوێوه‌ ژماره‌ی چاپكراوه‌كانم بۆ منداڵان گه‌یشته‌ نۆ نامیلكه‌ و كتێب ، هیوادارم به‌م ئه‌زموونه‌ كه‌مه‌ی خۆمه‌وه‌ خزمه‌تێكی بچووكی منداڵان و كه‌له‌به‌رێكم له‌ كتێبخانه‌ی كوردی پڕ كردبێته‌وه‌". 
 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" بێگومان به‌رهه‌می دیكه‌م هه‌یه‌ و ئاماده‌ن بۆ چاپ ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌زگایه‌ك یان لایه‌نێك بۆ هاوكاری كردنم و له‌ چاپدانیان دوام خستووه‌ ، چونكه‌ تێچویان ده‌وێ و منیش له‌ توانامدا نیه‌". 
 له‌ كۆتاییدا نووسه‌ر عوسمان ده‌روێش ده‌ڵێت ئه‌م كتێبانه‌ی  خواره‌وه‌م ئاماده‌ن بۆ چاپ: 
1ـ ـ 365 مه‌ته‌ڵ بۆ منداڵان
2 ـ جانتاكه‌ی ئارۆ .... ڕۆمان ، بۆ مێرد مناڵان
3ـ هه‌نگ و هه‌ڵاڵه‌ شیعر
4 ـ دایكی من شیعر
5ـ كه‌روێشكه‌ خه‌پان ... شانۆگه‌ری ـ بوكه‌ڵه‌ ـ ئۆپه‌رێت .
6 ـ ڕوانین و پشیله‌كه‌ی ... چیرۆك
7 ـ كه‌شكۆڵی من ... مه‌ته‌ڵ و شرۆڤه‌
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.