وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی لیوای پێنج سەربە فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی ئاژانسی هەوالگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ناوچەی غەزالییە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەشکردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.