دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد رۆڵیان هه‌بێت له دروستكردن قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی دانرا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی وه‌به‌رهێنه‌رێك دێته دروستكردن.
له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ت ئاماده‌بوون، به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی (زاده) دانرا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی هێرش ته‌یار خاوه‌نی كۆمپانیای 77 دێته دروستكردن.
قوتابخانه‌ی زاده به گوژمه‌ی 367 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار دروست ده‌كرێ و هه‌ریه‌ك له دانیشتووانی شاره‌كانی ئۆزال و پیڕه‌ش تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن.
دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا، داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد رۆڵیان له دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
هێرش ته‌یار ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی كه قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ته‌واو ده‌كات، پێشتریش له ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تی دیكه‌ی هاوكاری بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: من وه‌ك چۆن له ڕابردوودا ئاماده‌ییم هه‌بووه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی، ئاره‌زووم هه‌بوو له دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كیش رۆلم هه‌بێت كه من ئه‌مه به هه‌وڵێكی نیشتمانی گرینگ ده‌زانم بۆ خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده و نه‌وه‌ی داهاتووی میلـله‌ته‌كه‌مان.
هێرش ته‌یار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پالپشتیكردنی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت و له بواری جیاجیای تردا خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات.
كوردستان تیڤی/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.