Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:13

ڤایرۆسێكی نوێ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵداوه‌

کوردستان TV
100%

زانایان ڤایرۆسێكی نوێی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ چین دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ.

ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ ناوی (BtSY2) و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش له‌ ڤایرۆسه‌كانی (CoV-2) و (SARS) ده‌چێت كه سه‌رچاوه‌ی په‌تای كۆڤید 19ه‌ن.

زاناكان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێن: یه‌كێك له‌و 5 ڤایرۆسه‌ی كه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا بوونی هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌یه‌كی وڵاتی چین دۆزراوه‌ته‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه‌ و به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ش بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵان ده‌گوازرێته‌وه‌.

تویژه‌رانی زانكۆی (سۆن یات سین)ی چینی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 5 ڤایرۆسه‌ی كه‌ له‌ جه‌سته‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا بوونی هه‌یه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ش تاراده‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤایرۆسه‌كانی سارس و كۆڤید ده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه‌ و توانای ئاستی كوشتنیش، زانكۆكه‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌ و تا ئێستا ئاستی مه‌ترسیداره‌كه‌ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایه‌ به‌تایبه‌تیش له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵاندا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.