كتێبی (شوناس و كەسایەتی) لە نووسینی وریا مەعروف
ژمارە سپاردنی (872) ساڵی 2022ی پێدراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان،
ئەم كتێبە قەبارە گەورەیە (17بە 24)ە لە دوو توێی (304) لاپەڕە.
ئەم كتێبە لەبواری دەروونزانی كۆمەڵایەتییە پەخشى ئەو بابەتانە دەکات کە پەیوەستن بە شوناس و كەسایەتی و ژیان و بوون، چەندین تیۆر و ڕا و بۆچوونی زانایانمان باس كردووە لەسەر كەسایەتی و شوناس، هەروەها كۆمەڵێك بابەتی دیكەمان باسكردووە كە كاریگەرییان لەسەر شوناس و كەسایەتی هەیە و ڕۆڵیان هەیە لە ئاراستەكردن و گۆڕینییان. ئهم كتێبه دهیهوێ له ڕێگەی دورستكردنی كەسایەتی و شوناسێكی بەهێز تاكی بە توانا بونیاد بنرێت دواجار كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو چاك دروست ببێت.
هەوڵێكە بۆ جیاوازی دروستكردن و پێشكەوتن، هەروەها هەوڵى ئەم كتێبە بۆ ئەوەیە هاوسەنگى لەنێوان واقیع و هەقیقەتدا بپارێزێت، دهتخاته سهر ڕێگای ههقیقهت، بهڵام دژه واقیعیش نهبێت، بهڵكو ئامانجی گۆڕینی بهشه خراپهكهی واقیعه.
ئەم كتێبە دەروازەیەكە بۆ بونیادنانی ئینسان و كۆمەڵگەیەكی باش و چاك لەڕێگەی دووبارە بونیادنانەوە و پەروەردەكردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.