سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سبه‌ی سێشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته شاری تارانی پایته‌ختی ئێران.
سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر بانگێشتنامه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێرانه كه دوای دوو ڕۆژ له هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی كرابوو.
ئاژانسی دهنگوباسی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه: له سه‌ردانه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سوودانی له هۆڵی سه‌عد ئاباد له تارانی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران ماوه‌ی ته‌نیا رۆژێك ده‌خایه‌نێ و تێیدا ڕێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا له‌بواره جیاجیاكاندا ئیمزا ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.