Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:21

لەسەر ڕێگه‌ی هامڵتۆن ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لەسەر رێگه‌ی گشتی هامڵتۆن لەنێوان سۆران - چۆمان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند: ڕووداوەکە لە سەر ڕێگه‌ی سەرەکی هامڵتۆن لە نزیک دووڕیانی سمیلان ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لە ئەنجامی تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتووچۆ وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی رووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو.

راشیگەیاند: جگە له‌ برینداربوونی شوفێره‌كه‌، هه‌روه‌ها زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەش کەوت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوای لە شوفێران كرد بۆ سەلامەتی هەموو لایەک، پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن.

كوردستان تیڤی/ كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.