ئهمڕۆ دووشهم له درێژهی دیدار و كۆبوونهوهكانی شاندی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له شاری بهغدا لهگهڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە، له كۆبوونهوهكهشدا تهواوكردنی ڕێکارەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا بۆ ئەوەی هاونیشتمانی ههرێمی كوردستانیش بتوانن سوودی لێوەر بگرن.
ئهمڕۆ دووشەم لە شاری بەغدا، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی فیدراڵیان کرد و لەلایەن مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقەوە پێشوازی کران.
لە دیدارێکدا کە ئیحسان ئەلیاسری ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لەبارەی رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و بەردەوامیدان بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بتوانن سوودی لێوەر بگرن.
ئهمه له كاتێكدایه كه ماوەی دوو ڕۆژە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە شایستەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، سەردانی بەغدایان کردووە و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.