Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:29

ته‌رمی گه‌نجێك له‌ شاری دهۆك دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ دووشه‌م دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێكی له‌ نزیك ڕووبارێك ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گومان ده‌كرێ گه‌نجه‌كه‌ به‌هۆی خنكانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كاتژمێر 2:30 ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی ته‌رمی گه‌نجێك له‌ ڕووباری هشكه‌رووی له‌ نزیك گوندی گرێسوور.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو‌ه‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌، ڕاسته‌وخۆ گواسترایه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی دهۆك.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستی پێ كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری گیانیله‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌‌.

پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجه‌كه‌ خنكان‌ بووبێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ سۆراغیكردنی ته‌رمه‌كه‌ نه‌هاتۆته‌ پزیشكی دادی و نووسینگه‌كانی پۆلیس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.