ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی توونسی دووباره ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا كرایه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ی كه ئاراسته‌ی كراوه ئه‌وه‌یش ناردنی چه‌كدارانی توونسییه بۆ ڕیزه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سووریا.
پارێزه‌ره‌كه‌ی راشید غه‌نووشی سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌هزه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی توونسی پایته‌خت بوونه بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی وته‌كانی ناوبراو.
غه‌نووشی كه ته‌مه‌ن 81 ساڵه، پێشتر له 21ی ئه‌یلوولی ڕابردوو چووبووه به‌رده‌م دادوه‌ری تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان كاتژمێر وته‌ی وه‌رگیرابوو، دادوه‌ری ناوبراو ئه‌مڕۆ دووشه‌می دیاری كردبووه‌وه بۆ دووباره ئاماده‌بوونی غه‌نووشی.
سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌هزه له دانیشتنی یه‌كه‌مدا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابوو ڕه‌تی كردبوونه‌وه.
جوولانه‌وه‌ی نه‌هزه كه له توونس به جوولانه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی توندڕه‌و هه‌ژمار ده‌كرێ، پێشتر چه‌ند جارێكی تریش تۆمه‌تی ناردنی چه‌كدارانی بۆ ڕیزی ڕێكخراوه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كان خرابووه پاڵ، سه‌رۆكایه‌تی جوولانه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی توونس له ته‌مووزی پارساڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی دارایی و بانكییه‌كانی زۆرێك له كه‌سایه‌تییه توندڕۆكانی سڕكردووه یه‌كێك له‌وانه‌ش سه‌رمایه‌كانی ره‌شید غه‌نووشی سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌هزه‌یه.
جێی باسه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توونس له ڕۆژی 27ی حوزه‌یرانی ڕابردوو به فه‌رمی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر غه‌نووشی قه‌ده‌غه كرد تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی له دادگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.