Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:18

هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی فڕه‌نسا.. به‌نزیما به‌شداریی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كه‌ریم به‌نزیمای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌ و داوای كردووه‌ به‌شداریی له‌ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ بكات.

رۆژنامه‌كانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌: به‌نزیما به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و خێرا له‌ پێكانه‌كه‌ی ڕانی چاكبۆته‌وه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌ست به‌ مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ده‌كاته‌وه‌، داواشی كردووه‌ ڕێگه‌ی پێ بده‌ن له‌ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به‌شداری بكات.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: به‌نزیما كه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕ و باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، چانسی به‌شداریكردنی له‌ یارییه‌كانی داهاتووی مۆندیالدا به‌هێزه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ناوی له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به‌ تۆماركراوی ماوه‌ته‌وه و نه‌سڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌مه‌ش هه‌لی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی به‌نزیما به‌ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا ئێستا به‌ده‌ست دیدێ دیشامپی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ و ئه‌و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا جامی مۆندیال به‌ده‌ستبێنێ، 26 ملوانكه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی پێ ده‌درێ، یه‌كێك له‌وانه‌ش ملوانكه‌كه‌ی پێ ده‌درێ به‌نزیمای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانییه‌.

جێی باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له‌ دوو یاریی رابردووی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئوستڕالیا (4-1) و دانیماڕك (2-1) به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ مسۆگه‌ر كردووه‌، دوا یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانیشی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی توونس ده‌بێت.‌

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.