Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:34

حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ شارێك ده‌رگه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌لی دامه‌زراندنی له‌ فه‌رمانگه‌كانی میری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ش ده‌توانن تا ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو فۆڕمی دامه‌زراندنه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی دامه‌زراندنمان بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و دامه‌زراندن له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌ سنووره‌كه‌مان.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌بێ جیاوازی ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چانسی دامه‌زراندنیان له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت هه‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دامه‌زراندنه‌كه‌ هه‌موو هاووڵاتییان به‌بێ جیاوازی ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه‌ یاخود ئه‌وانه‌شی بڕوانامه‌یان نییه‌، به‌ڵام پێشینه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزن به‌تایبه‌تیش خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی دكتۆر و ماجستێر و ده‌رچووانی كۆلیژه‌كان.

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) گوتیشی: یه‌كێكی تر له‌ ئامانجه‌كانی دیكه‌مان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانین ڕێژه‌ی بێكاری له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران چه‌نده‌، جگه‌ له‌وه‌ش بزانین ڕێژه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ به‌رزه‌كان به‌تایبه‌تیش دكتۆرا و ماجستێره‌ چه‌نده‌.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌كانی میری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران داده‌مه‌زرێن دیار نییه‌ و به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی فه‌رمانگه‌كان دامه‌زراندنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شی داده‌مه‌زرێن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت.

له‌ كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاووڵاتییانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ فۆڕمی دامه‌زراندنه‌كه‌ ده‌توانن مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌ و تا رۆژی 4ی مانگی داهاتووش پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنه‌كه‌ش ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.