ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵی بارانبارین له پارێزگاكان به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: سبه‌ی بارسته‌هه‌وایه‌ك له ده‌ریای سووره‌وه ده‌گاته سنووری ئاسمانی عێراق و بارسته هه‌واكه‌ش تاڕاده‌یه‌ك سارد و شێداره و باران به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بارسته‌هه‌واكه كه‌شوهه‌وا و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك و مووسڵ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و پێشبینی بارانبارینی مامناوه‌ند و له هه‌ندێ ناوچه‌ش لێزمه‌باران ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراقیش، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینی سووك و مامناوه‌ند هه‌یه به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م و دووسبه‌ی چوارشه‌م پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.