Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:12

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئێران بەڕێكەوت

کوردستان TV
100%

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ، بە سەردانێكی فەرمی، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو ئێران بەڕێكەوت، دوای ئەوەی بانگهێشتی سەرۆك كۆماری ئێرانی پێگەیشت.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، محەممەد شیاع سودانی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێكەوت.
ناوبراو زیادی كرد: سەردانەكە دوای ئەوە هات كە لایەنی ئێرانی سودانی بانگهێشت كرد.
هەروەها بەرپرسێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، سودانی سەرۆكایەتی شاندێكی گەورەی حكومەت دەكات كە وەزیر و بەرپرسان لەخۆدەگرێت، لەوێش گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەهەمبەركۆمەڵێك فایلی دۆسیەی هاوبەش دەكات.
ئەو بەرپرسە كە داوایكردووە ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، دانوستانەكانی سودانی لە تاران لەسەر پرسی چالاككردنی نێوەندگیریی عێراق لە نێوان ئێران و سعودیە، هەروەها پرسە ئەمنییەكان دەبێت. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.