خۆپیشاندان لهشارهكانی كوردستانی ئێران و شارهكانی دیكهوه بهردهوامه، و ژمارهیهك هاووڵاتی دیكهی كوردیش ڕفێندران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژەکانی سێشەممە، چوارشەممە، و پێنجشەممەی ههفتهی رابردوو، عەلی جەمشیدزادە، موجتەبا سادقی، جواد فریادیان، هیوا حوجەتی، ئەیوب سەید محەممەدی، مێهرداد قەیسەر بەیگی، جەواد موئمنی، سەدرا ماهیگیر، یونس نەعمەتی، ئارش فریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارنین غەفوریان، ڕامتین غەفووریان، ئەیووب گەڕاوەند، وەحید ئەحمەدی، محەممەدڕەزا فریادیان، ئەمیر حوسێن نەونەهال و سامان ئایین لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندران.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، لەدوای ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییانە، هەموویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و دۆخی تەندروستییان نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ژمارەی کەسانی ڕفێندراو لەلایەن هێزە ئهمنییهكان، لە سەراوڵە زۆر لەم ئامارە زۆرترە و هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی ئەو 22 کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.