Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:18

كەشناسی: شەپۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە

بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە دەبێت..
ئەمڕۆ  سێ شەممە   29 - 11- 2022  
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ، سەرەتا باران بارین لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات ،پاشان لەكاتە درەنگەكانی شەودا باران بارین لەزۆربەی ناوچەكان دەبارێت  .
خێرای با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باشووری رۆژئاوادەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم بوونەوەیەكی كەم بە  یەك پلە لە تۆمارەكانی دوێنێ. 
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 –  10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە   30 - 11 - 2022
كەش/ شەپۆلێكی باران بارین سبەی تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە ,باران بارین بەشێوەی مامناوەندو هەندێ جار لێزمەبارانیش دەبێت و هەندێ كات هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت. هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبێت.
 پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-4 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (15- 30) كم/ك , هەندێ كات چالاك دەبێت .
ئاراستەی با/ باشووری  خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 6 – 8  ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  16 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  17 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  19 پلەی سیلیزی
سۆران    :  16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  20 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 29 - 11 - 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.