Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

بیرە بە قاچاخ دەبرێتە نێو یاریگاكانی قەتەر.. راستی وێنەكە چییە ؟

کوردستان TV
100%

پێشەنگەكانی سۆشیال میدیا وێنەیەكیان بڵاوكردەوە كە هەوڵی بە قاچاخ بردنی خواردنەوە كحولیەكان بۆ قەتەر نیشان دەدات، بۆ ئاسانكاری چوونە ژوورەوەیان بۆ ئەو یاریگایانەی كە میوانداری یارییەكانی مۆندیال دەكەن.
دەسەڵاتدارانی دۆحە، دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی كردنەوەی مۆندیال لە 20ی ئەم مانگە، ڕایانگەیاندبوو كە مەی لە دەوروبەری یاریگاكان قەدەغە دەكرێت، هەروەها ناوەندەكانی فرۆشتنی بیرە لە دەوروبەری یاریگاكان لادەبرێن و تەنها بۆ هاندەر سنووردار دەكرێن .
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری "كۆتا خولەك" بۆ قەدەغەكردنی پێشكەشكردنی بیرە لە دەرەوەی یاریگاكانی مۆندیالی قەتەر "ڕاستەوخۆ لە بنەماڵەی شاهانەی میرنشینی" كەنداوەوە هاتووە، دوای ئەوەی نیگەرانییەكانی قەتەرییە كۆنەپەرستەكان لەسەر ئەم بابەتە پەرەی سەندووە.
سۆشیال میدیا پڕ بوو لە وێنە و ڤیدیۆ كلیپی هەندێك لە هاندەران كە ڕێگەی جیاوازیان داڕشتبوو بۆ هێنانی خواردنەوە كحولیەكان بۆ ناو یاریگاكان، بەبێ ئەوەی ڕاستییەكەی پشتڕاست بكرێتەوە.
لە نێو ئەو وێنانەی كە لەم دواییانەدا لەم بارەوە بڵاوبوونەتەوە، یەكێك بانگەشەی ئەوەی كردووە كە پیاوە ئەمنییەكانی قەتەر توانیویانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر بیرە بگرن كە بە پێچانێك پێچراون كە لۆگۆی خواردنەوە گازییەكانیان لەسەر بووە بە شێوەیەك كە ئەستەمە دەستنیشان بكرێت.
بەڵام بەشی زانیاری و پشكنینی ڕاستییەكانی ئەسۆشێتد پرێس پشتڕاستی كردەوە كە ئەم وێنەیە كۆنە و هیچ پەیوەندییەكی بە جامی جیهانی قەتەرەوە نییە.
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە ئەمریكییە، ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015، كاتێك یەكێك لەوانەی لە دەروازەی سنووری ئەلبەتحاوە لەگەڵ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەهاتە سعودیە، هەوڵیدا بڕێكی زۆر دەبە بیرە بە قاچاخ ببات كە بڕی 48 هەزار دەبەی بیرە بوو .ئەو كەسە هەوڵی دابوو بە شێوەیەكی داهێنەرانە بە قاچاخ بیبات، بەجۆرێك ستیكەری "خواردنەوەی پێپسی" لەسەر دەبە بیرە دانابوو.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.