له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر چوار‌و پازده خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه29ى11ى2022، یانه‌ی دهۆك میوانداری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی دهۆك دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر سلێمان ڕه‌مه‌زان سازكرد، یانه‌ی دهۆك له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له كۆی شه‌ش یاری دوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له سێ یاری یه‌كسان بووه‌وه‌و یاریه‌كی دۆڕاندووه.
ئێستاش یانه‌كه خاوه‌نی نۆ خاڵه‌و له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به چوارده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، هه‌ر له هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات.
له‌خولی نایابی عێراقدا دهۆك میوانداری قوه‌جه‌وییه ده‌كات و نه‌ورۆزیش رووبه‌رووی قاسم ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.